یەکەم بەشی زانکۆی گەرمیانە کەڕاستەوخۆ پەیوەست بێت بەسەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە، کە بەفەرمانی وەزاری ژمارە 9785 بڕیاری دامەزراندنی دراوە و لە وەرزی 2013-2014ی زانکۆلاین ئامادەی وەرگرتنی خوێندکاران بووە.
لەیەکەم ساڵی خوێندندا 60 خوێندکار وەرگرتووە، کە کەمترین کۆنمرەی لەسەر ئاستی هەرێم 559 بووە و بۆ ئاستی پارێزگاش 562 بووە.
بەڵام دوای دابەزاندن و پەڵپەگرتن، 56 خوێندکار دەوامی تێدا دەکەن.
لەمانگی کانوونی دووەمی 2014ەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ خوێندکاران دابینکراوە.
لە ساڵی 2016ەوە ((م.کاروان عثمان عبدالله)) سەرۆکایەتی بەشەکە دەکات.
بینای بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەکامپی زانکۆی گەرمیانە لە بەردەسوور.
پێڕستی سەرۆکایەتی بەشی زانستی کۆمپیوتەر | ||
ز | ناوی سەرۆکی بەش | ماوەی سەرۆکایەتی |
1 | عمر یونس عبدالحمید | 2013-2016 |
2 | کاروان عثمان عبدالله | 2016- |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق