خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داوای دابەزین و گواستنەوە بکەن بۆ بۆ زانکۆیەکی تر یان بەشێکی تر.
لەڕێکەوتی 01-07-2014 تا 15-09-2014 دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
← مەرجە سەرەکییەکان:
1. دەبێت ئەو خوێندکارەی داوای دابەزین/گواستنەوە دەکات بەپێی پلان وەرگرتن و لەڕێگەی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکارانەوە وەرگیرابێت.
2. هەر خوێندکارێک داوای گواستنەوە دەکات، دەبێت پابەندبێت بەبڕیاری گواستنەوەکەی.
3. دەبێت داواکارییەکان لەماوەی نێوان 01-07-2014 تا 15-09-2014 پێشکەش کرابن.
4. دەبێت ڕێکەوتی دەرچوونی نوسراوی ئەو بەشەی کە خوێندکار داوای گواستنەوەی لێدەکات لە 20-09-2014 تێپەڕ نەکات. و دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی گواستنەوەکە لە 01-10-2014 تێپەڕ نەکات.
پاش کەمێکی تر بلۆگی زانستی کۆمپیوتەر ڕێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزین لە زانکۆکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە...
گواستنەوە لە کۆلیژە کۆنمرە کەمەکانەوە بۆ کۆلیژە کۆنمرە بەرزەکان...
گواستنەوە لە کۆلیژە کۆنمرە کەمەکانەوە بۆ کۆلیژە کۆنمرە بەرزەکان...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق