test

دەربارەی بەشی زانستی کۆمییوتەر ناوی وەرگیراوان 2015 بخوێنەرەوە خشتەی وانەکان ئامار

2014/06/25

ڕێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزین لەزانکۆکانی هەرێم بۆ ساڵی 2014/ 1

← تێبینی: کار بە بڕیار و ڕێنماییەکانی پێشووتر ناکرێت.
← تێبینی: بابەتی سەرەکی بخوێنەرەوە.




یەکەم// گواستنەوە لە کۆلیژە کۆنمرە کەمەکانەوە بۆ کۆلیژە کۆنمرە بەرزەکان




← مەرجەکان:
1. دەبێت خوێندکار ساڵی یەکەمی بێت لە زانکۆ. واتە گواستنەوە یان دابەزین یان ساڵی کەوتنی نەبێت.
2. دەبێت یەکەمی سەر بەشەکەی بێت و تێکڕای کۆنمرەکەی لە 80% کەمتر نەبێت.
3. ئەو ساڵەی کە خوێندکار داوای گواستنەوەی تێدا دەکات بە کەوتن هەژمار ناکرێت و ناچێتە میچی خوێندنەوە.


← لیستی ئەو کۆلیژانە کە کۆنمرەکەیان کەمتر بەرامبەر بەهاوتاکانیان لە کۆلیژە کۆنمرە بەرزەکان

زنجیرە کۆلیژە کۆنمرە کەمەکان کۆلیژە کۆنمرە بەرزەکان
1
کۆ. بزیشکی ڤێترنەری
کۆ. پزیشکی
2
کۆ. زانستە تەندروستییەکان/ مایکرۆبایلۆجی
3
فا. زانستە پزیشکییەکان/ س. زانستە تەندروستییەکان/ میدیکەل مایکرۆبایلۆجی
4
فا. زانستە پزیشکییەکان/ س. زانستە تەندروستییەکان/ شیکاری نەخۆشییەکان
5
کۆ. زانست/ زیندەزانی
6
فا. زانستە پزیشکییەکان/ س. زانستە تەندروستییەکان/ سڕکردن
کۆ. دەرمانسازی
7
فا. زانست/ کیمیا
8
فا. زانستە پزیشکییەکان/ کیمیای ژیانی
9
کۆ. ئەدەبیات - زانستەکۆمەڵایەتییەکان - زانستە مرۆڤایەتییەکان/ مێژوو - جوگرافیا - کۆمەڵناسی - فەلسەفە - شوێنەوار
کۆ. یاسا و ڕامیاری/ یاسا
10
کۆ. کارگێڕی و ئابووری / (جگە لە بەشی ئامار)
11
کۆ. کشتوکاڵ
کۆ. پزیشکی ڤێترنەری
12
کۆ. زانست/ فیزیک
کۆ. ئەندازیاری/ کارەبا
13
کۆ. زانست/ کۆمپیوتەر
کۆ. ئەندازیاری/ پڕۆگرامسازی
14
کۆ. زانست/ ماتماتیک
کۆ. ئەندازیاری/ شارستانی
15
کۆ. زانست/ جیۆلۆجی
کۆ. ئەندازیاری/ جیۆتەکنیک
16
کۆ. زانست و ئەندازیاری/ س. زانست/ جیۆلۆجیای نەوت
کۆ. ئەندازیاری/ نەوت
17
کۆ. کارگێڕی و ئابووری/ ئامار
کۆ. زانست/ ماتماتیک

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق