test

دەربارەی بەشی زانستی کۆمییوتەر ناوی وەرگیراوان 2015 بخوێنەرەوە خشتەی وانەکان ئامار

2013/12/09

سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بەشی زانستی کۆمپیوتەری بەسەرکردەوە


دوای کاتژمێر 10:30ی ڕۆژی 9/12/2013 پ.د.فاروق عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سەردانی بەشی زانستی کۆمپیوتەری کرد و بەخێرهاتنی خوێندکارانی کرد بۆ ئەم بەشە تازەیەی زانکۆکەیان پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لێکردن و هیواداربوو ئەمە دوا سەردان نەبێت و لەداهاتووشدا سەردانی بەشەکە بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: "یەکێک لەخەونەکانی من کردنەوەی ئەم بەشە بوو لەزانکۆکەمان و بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەرزترین بەشی فاکەڵتی زانستە و پێشبینی دەکرێت کۆنمرەی وەرگرتنی ئەم بەشە لەساڵانی داهاتوودا بەرزببێتەوە و هیواخوازم کە لەداهاتوودا دەرچووانی ئەم بەشە ببنە هۆی ڕووناکی و هۆکاری پێشکەوتنی نیشتمانەکەمان".

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند: "دەکرێت لەساڵانی داهاتوودا بەشەکانی تری فاکەڵتی زانست بکرێنەوە، ئەوەش بەپێی هەلومەرجی پێویست و گونجاو".. ئەوەشی ڕاگەیاند: "سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی پێویست و پێشبینیکراون کە پێویستە بۆ کردنەوەی بەشی زانستی ماتماتیک لەخانەقین".

لەبارەی بەشە ناوخۆییەکانەوە، سەرۆکی زانکۆ گوێی لەو خوێندکارانە گرت کەلە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکە دەمێننەوە و ڕاشی گەیاند:"کە لەئێستا 2 ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن بۆ بەشە ناوخۆییەکانی بەردەسوور و خانەقین کڕدراون و تەنها چەند ڕێکارێکی ڕۆتینی ماون و لەئایندەیەکی نزیکدا ئامادە دەبن.. و ئەم ئۆتۆمبیلانە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ زانکۆی گەرمیان کڕدراون".

لەپلانی داهاتووی زانکۆکەدایە کە بینایەکی تایبەت لەکفری بۆ ئەو بەشانە دروست بکەن کە لەو شارە دەکرێنەوە.

ماستەرپلانی زانکۆی گەرمیان تەوەرێکی تری سەردانەکەی بوو و ڕایگەیاند: "لەئێستا لەقۆناغی کۆتایی ماستەرپلانەکەدان و لەداهاتوودا لەڕێگەی تابلۆیەکەوە ماستەرپلانەکە لەکامپی زانکۆ لەبەردەسوور دادەنرێت و ڕێژەی سەوزی کامپەکەش لەسەرووی 20%ە".

دواتر د.عومەر یونس سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەخێرهاتنی کرد و باسی لەهەوڵ و پشتیوانییەکانی بەڕێزی کرد لەکردنەوەی ئەم بەشە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەباشترین شێوە.

لەپاشاندا نوێنەری خوێندکارانی بەشەکە سەڵاحەدین عەبدولکەریم، بەخێرهاتنی بەڕێزیانی کرد و هیوای خواست کە لە بەسەرکردنەوە و گوێگرتن لەپێشنیاز و کێشە و گرفتەکانی بەشەکە بەردەوام بێت و ئەم دوایین سەردانی نەبێت.

دواتر سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی بەش گوێیان لەداخوازی و داواکارییەکانی خوێندکاران گرت. پاشان یەکەکانی تری بەشەکەی بەسەرکردەوە...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق