
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە پشووی سەری ساڵ هەفتەیەک بێت لە 25/12/2013ەوە دەست پێدەکات.
د. خەتاب شێخانی بە (ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ)ی ڕاگەیاند: "وەکو وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاردراوە کەپشووی سەری ساڵ لەناوەندەکانی خوێندنی سەر بەوەزارەتەکە هەفتەیەک بێت لە 25/12/2013 دەست پێدەکات و لە 1/1/2014 کۆتایی دێت".
بەرێوەبەرە گشتییەکەی دیوانی وەزارەت ئەوەشی ئاشکرا کردووە: "زانکۆکان کوردستان سەرپشکن لەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە. دەتوانن بڕیاری دەرچوو جێبەجێ بکەن و هەفتەیەک پشوو بێت، و دەشتوانن تەنها 25/12 و 1/1 بکەنە پشوو، هەروەها دەشتوانن ڕۆژەکانی تریش بکەنە پشوو".

لەلایەکی ترەوە، خوێندکارانی زانستی کۆمپیوتەر لەزانکۆی گەرمیان هەستان بەکۆکردنەوەی ئیمزا بۆ بەپشووکردنی ڕۆژانی 22/12/2013 تا 5/1/2013 لەبەشەکەیان. و دواتر ئیمزاکان درایە سەرۆکایەتی بەش و بەشێوەیەکی زارەکی ڕازەمەندی خۆیان دەربڕی.
بەمشێوەیە تەنها سبەینێ 19/12/2013 دەوامی فەرمییە و دواتر پشووی بەش دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت تا 5/1/2014.. و ڕۆژی 5 یان 7/1/2014 دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە...




ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق