
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بلۆگی زانستی کۆمپیوتەر کەوتووە خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ڕاگەیەندرا و لەڕۆژی 11ی شووباتی 2014ەوە دەست پێدەکات و تا سەرەتای مانگی ئازار بەردەوام دەبێت.
شێوازی تاقیکردنەوەکانی وەرزەکە بەشێوەیەکە کە لەنێوان 2 تاقیکردنەوەدا ڕۆژێک پشوو هەیە...
تاقیکردنەوە تیۆرییەکان لەسەرەتادان و دوو بابەتە پراکتیکییەکە دەکەونە کۆتایی خشتەکەوە...
شایەنی باسە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەساڵی خوێندنی 2013-2014 دامەزرا و 60 خوێندکاری وەرگرت و لەئێستادا 56 خوێندکار تێیدا وانە دەخوێنن و ڕاستەوخۆ بەشەکە سەر بەسەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە بەستراوە...





ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق