
کەمێک پێش ئێستا نوێنەری خوێندکارانی زانستی کۆمپیوتەر ڕایگەیاند 7ی کانوونی دووەمی 2014 دەست پێدەکاتەوە...
صلاح الدین حاجی زەڵمی نوێنەری خوێندکاران ڕایگەیاند: "07/01/2014 کۆتایی بەپشوو دێت و دەوامی فەرمی زانستی کۆمپیوتەر دەست پێدەکاتەوە".
لەوەڵامی ئەوەی ئەگەر 06/01 پشووی فەرمی نەبێت هەر 07/01 دەوام دەکرێت؟ ڕایگەیاند: "لەهەر ئەگەرێکی بەپشوو بوون بە پشوو نەبوونی 06/01 ئەوا هەر 07/01 دەوام دەست پێدەکات".
ڕۆژی 19/12/2013 پشووی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەڕەزامەندی سەرۆکایەتی بەش و لەسەر داوای خوێندکاران پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا و پیشتریش وەزارەت 25/12 تا 02/01ی بەپشوو دیاریکرد.
ساڵانی ڕابردوو ڕۆژی 06/01 بەهۆی جەژنی سوپای عێراقەوە دەبووە پشوو، بەڵام ساڵی ڕابردوو پشووبوونی ئەو ڕۆژە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، بەهۆی ئەوەی سوپای عێراق لەماوەی ڕابردوودا لەدژی کورد بەکارهێنراوە و دەبێت ڕۆژێکی تر دیاری بکرێت بۆ هێزی پێشمەرگە و بکرێتە پشوو.




ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق