بەپێی بڕیارێکی نوێی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەساڵی خوێندنی 2014-2015 و ساڵانی دواتر خوێندکارانی وەرگیراو لەزانکۆ و پەیمانگاکان مافی گواستنەوەیان نامێنێت...
بەپێی بڕیارەکە، دەبێت خوێندکاری وەرگیراو تا تەواوکردنی خوێندنەکەی لەو جێگایەی وەرگیراوە بەردەوام بێت و مافی گواستنەوەی خوێندنەکەی نییە بۆ زانکۆیەکی تری هەرێم...
هەر بەپێی بڕیارەکە، خوێندکار مافی ئەوەی هەیە کە دوای دابەزین بکات بۆ بەشێکی تر کە کۆنمرەکەی لەبەشەکەی خۆی کەمتر بێت...
هەروەها ئاماژە بەوەدراوە کە ئەم بڕیارە لەڕێبەری زانکۆلاینی ئەمساڵدا ئاماژەی پێبکرێت، بۆ ئەوەی خوێندکاران و خانەوادەکانیان ئاگاداربن...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق