ئەمڕۆ بەشی راگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: کە زانکۆی گەرمیان بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقییەوە دانی پێدانراوە.
لەنووسراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە ژمارە (ت م 3/ 2690) لە ڕێکەوتی (25-06-2014) دەرچووە، ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتەکەیان زانکۆی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان وەک زانکۆیەکی دانپێدانراو لە عێراق دەناسێنێت.
پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی زانکۆی ڕاپەڕینی وەکو زانکۆیەکی دانپێدانراو ناساند.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق