سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە 4 ئاگاداری جیاوازدا، بەکرێدانی کافتریاکانی کەمپی بەردەسووری زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 ڕادەگەیەنێت.
بەکرێدانی کافتریاکانی کەمپی بەردەسوور بەشێوازی زیادکردنی ئاشکرا دەبێت و سەرجەم زیادکردنەکان لەڕێکەوتی 30ی تشرینی دووەمی 2014 لەکاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاوەکو 12ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
کافتریاکانی کەمپی بەردەسوور پێکهاتوون لە کافتریاکانی (بەشی زانستی کۆمپیوتەر و بەشە زانستییەکانی فاکەڵتی پەروەردە و بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی گەرمیان) لەگەڵ (کۆشکی فۆتۆکۆپی بەشە زانستییەکان لەکەمپی زانکۆ).
کافتریای بەشی زانستی کۆمپیوتەر کە لە کەمپی بەردەسوور و بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2014-2015 هەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری بیناکاری لەخۆدەگرێت، کە بەشی ئەندازیار بیناکاری یەکەم خولی وەرگرتنی قوتابیانی دەبێت.
بەشداربوو دەبێت بڕی 1,000,000 یەک ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ خۆیدا وەکو بارمتە بهێنێت و کرێی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکەشی دەکەوێتە ئەستۆ.
هەروەها دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسا بکات لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕینماییەکان کەبێ بەرامبەرە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق