ئه‌مڕۆ 2/11/2014 به‌سه‌رپه‌رشتی (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خویندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له پەرله‌مانی كوردستان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم دوای ئاماژه‌كردن به‌بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كرد کە ئه‌نجومه‌نی وه‌زارت بڕیار بدات ساڵی خوێندنی (2013-2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (2013–2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
ئه‌م بڕیاره ئه‌م خوێندكار/ قوتابیانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی قۆپیه (غش)، یان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی (ئینزیبات)یه‌وه بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه.
لای خۆیەوە سەڵاحەدین سەعید، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەماڵپەڕی NRT، راگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکارانی ماستەر ناگرێتەوە، هەروەها هەر خوێندکارێکیش قۆپیه (غش)ی کردبێت ئەم ساڵی بەنەکەوتن بۆ هەژمار دەکرێت و بڕیارەکە نایگرێتەوە.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە، کە سێ ساڵ لەیەک قۆناغی زانکۆ‌دا دەمێنێتەوە، بەم بڕیارەی وەزارەتیش دەتوانێت لەهەمان قۆناغی خوێندن درێژە بەخوێندن بدات، پێشتر ئەگەر خوێندکارێکی زانکۆ سێ ساڵ لەسەر یەک لەیەک ئاستی خوێندن بمێنێتەوە ئەوا دەردەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق