test

دەربارەی بەشی زانستی کۆمییوتەر ناوی وەرگیراوان 2015 بخوێنەرەوە خشتەی وانەکان ئامار

2014/12/04

زانکۆلاین: ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران ڕاگەیەندرا



ئەمڕۆ 4/12/2014 کاتژمێر 4:00ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامی داخوازینامەکانی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا.

لەهەولێری پایتەخت و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاگەیاندنی ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگەیەندرا، لەماوەی پێشکەشکردنی داخوازینامەدا 40 هەزار و 208 داخوازینامە بۆ وەرگرتن پێشکەشکران.


ڕێژەی وەرگیراون بریتییە لە 80%ی خوێندکارە دەرچووەکانی ئامادەیی...

کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو بۆ بەشی وێژەیی 445 و بۆ بەشی زانستی 431 ــە...

ژمارەی خوێندکارە وەرگیراوەکان بریتییە لە 30 هەزار و 653 خوێندکار و لەدوای پەڵپەگرتن و وردبینی 1 هەزار و 396 خوێندکاری تر وەردەگرێت...

لە بەشی زانستی 18 هەزار و 452 خوێندکار و لەبەشی وێژەیی 12 هەزار و 201 خوێندکار وەرگیراون.

ڕۆژی 13/12/2014 یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی خوێندکارە وەرگیراوەکانە...

بۆ ئەمساڵی خوێندن زانکۆی گەرمیان لەڕێگەی 24 بەشەوە خوێندکار وەردەگرێت و بۆ یەکەمجاریش بەشی ئەندازیاری بیناکاری لەزانکۆی گەرمیان دەست بە خوێندن دەکات...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق