بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان لەڕێکەوتی 1ی تەممووزی 2015ەوە تا 15ی ئەیلوولی 2015 مامەڵەی دابەزین و گواستنەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان مامەڵەی دابەزین و گواستنەوە بۆ ئەو خوێندکارانە ئەنجام نادرێت کە دەرچووی قۆناغی یەکەم و دووەمن بەپشت بەستن بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لەڕوونکردنەوەی ئەو بڕیارەدا م. شۆڕش عمر بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند: خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کە وەرگیراوی ساڵی 2014-2015ن تەنها دەتوانن مامەڵەی دابەزین و خوێندکارانی قۆناغی دووەم کەوەرگیراوی ساڵی 2013-2014 تەنها دەتوانن مامەڵەی گواستنەوە ئەنجام بدەن.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق