کاتژمێر 10ی شەوی 28/10/2015 بەشێوەیەکی فەرمی زانکۆلاین کەوتەکار و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیستەمی زانکۆلاین بەشێوەیەکی فەرمی کارا کراوە و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کاتژمێر 10ی شەوی 4/11/2015 دوامۆڵەتی پێشکەشکردنە.
خوێندکارانی دەرچووی ئەمساڵی خوێندن (2014-2015) وەرنەگیراوانی ساڵی ڕابردوو (2014-2015 کەدەرچووی 2013-2014) دەتوانن داواکاری وەرگرتن لەزانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش بەناوەندی وەرگرتن بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا داواکارە لەخوێندکاران کە ڕێبەری وەرگرتن و ڕێنماییەکانی پەیوەست بەخوێندنەکەیان بخوێننەوە.
عەباس ئەکرەم ئەوەشی ڕاگەیاند: لەکاتی دروستبوونی کێشەو گرفت لەهەر هەنگاوێکی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین، خوێندکاران دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری بکەن لەزانکۆکانی کوردستان.
بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2015-2016 بەشی کیمیا لەفاکەڵتی زانست دەکرێتەوە و کەمترین کۆنمرەی ساڵی ڕابردووی بەشی کۆمپیوتەر 584 بۆ ئاستی هەرێم و 591 بۆ ئاستی پارێزگا.
جێی ئاماژەیە کە سەنتەری ڕاوێژکاری لەزانکۆی گەرمیان لە بینای پەروەردەی بنەڕەتی کۆنە، کەئێستا بینای دووەمی سەرۆکایەتی زانکۆیە و تۆماری گشتی یەکێکە لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی نێو بیناکە.
ناونیشانی بینای دووەمی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ((تۆماری گشتی)) : کەلار - شەقامی سەرەکی کفری-کەلار، تەنیشت گوندی درێم لاند ((بنەڕەتییەکە)).
ماڵپەڕی فەرمی زانکۆلاین : ڕێگای زانکۆ
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق