وەکو یەکێک لەپڕۆژە گرنگەکانی هەموو زانکۆیەک هەبوونی کتێبخانەیەکی ناوەندییە، بەڵام لەئێستادا زانکۆی گەرمیان خەریکی بنیادنانی کتێبخانەی ناوەندییە. زانستی کۆمپیوتەریش لەئێستادا کتێبخانەی نییە و بڕیارە لەپێشانگای نێودەوڵەتی پەرتووک لەهەولێر هەوڵبدرێت کتێبی پێویست بۆ بەشەکە دابین بکرێت.
((لەئێستادا هیچ پەرتووکێک بەردەست نیییە... بەپشتیوانی خوای گەورە لەداهاتوودا دەکرێتەوە))
((لەئێستادا هیچ پەرتووکێک بەردەست نیییە... بەپشتیوانی خوای گەورە لەداهاتوودا دەکرێتەوە))
بەڵام بەشەکانی تر کتێبخانەی تایبەت بەخۆیان هەیە. لێرەدا هەوڵدەدەین ئەو سەرچاوە و پەرتووک و زانیارییانە کۆبکەینەوە کە پەیوەندییان بەیەکێک لەلایەنەکانی زانستەکەوە هەیە.
هەروەها هەوڵدەدەین ئەو سیمینارانە کۆبکەینەوە کە خوێندکاران لەماوەی خوێندنیان لەبەشەکە پێشکەش و ئامادەی دەکەن یان ئەو وتار و زانیارییانە کۆبکەینەوە کە خوێندکارانی بەشەکە ئامادەی دەکەن.
لێرەدا گرنگ زمانی زانیارییەکە نییە، بەڵام تا بکرێت زانیارییەکان بە زمانی شیرینی کوردی بن یان ئینگلیزی بەپلەی یەکەم و زمانی عەرەبی بەپلەی دووەم.
بۆ ناردنی هاوکارییە زانستی و سەرچاوە و سیمینار و وتارەکانتان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
1. فایلەکە لەسەر یەکێک لەناوەندە بڵاوەکانی بارکردن دانرابێت (وەکو: گووگڵ درایڤ - سکای درایڤ - وێبچین ئاپلۆد - فۆر شەیر).
2. فایلی زانیارییەکان یان پی دی ئێف (pdf - doc - ppt - rar).
3. ئەگەر فێرکارییە و ڤیدیۆی لەگەڵە، لەیوتیوب دایبنێ یان هاوپێچی فایلەکەی بکە.
4. بەهیچ شێوەیەک فایلی نێردراو ئیمەیڵ و فەیسبووک پەسەند ناکرێت.
لێرەدا تەنها پێڕستی ئەو پەرتووک و سەرچاوە و سیمینار و زانیارییانە بڵاودەکرێتەوە کەبەردەستن، بۆ داواکردنیان ئەم فۆرمە پڕ بکەرەوە...





ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق